پەیامی کورد ... بۆمب هاوێژە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا
بۆمب هاوێژە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا بەرەو بنکەی ئاسمانی " فێرفۆرد " ی بەریتانیا گواسترایەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " میل ڕادار " دوو بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی ئەتۆمی ئەمریکا بە ناوی " B-52H Stratofortress " بەرەو بنکەی ئاسمانی " فێرفۆرد " ی بەریتانیا گواسترایەوە .
فڕۆکەگەلی شەڕ ی " RYER91 وDRYER92 " لە بنکەی ئاسمانی " برێکسیدێل " لە لووئیزیانا ی ئەمریکا فڕین و لە بنکەی ئاسمانی بەریتانیا نیشتنەوە .
هەروەها جگە لەمانە ، سێ بۆمب هاوێژی ئەمریکی " «ب —52» STRAY81, STRAY82, STRAY83 " و بۆمب هاوێژێکی دیکەی جۆری " «ب-52 اچ»- CLIP91 " لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرەو بەریتانیا فڕیون . بە پێی زانیارییەکانی سایت ی ناوبراو ئەمریکا ٦ بۆمب هاوێژی ئەتۆمی بەرەو " فێرفۆرد " گواستوەتەوە .
پێشتر بۆمب هاوێژی ئەمریکی جۆری «ب-52 اچ» لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی دەریای باڵتیک لە نزیکی کالینینگراد بینرا . ئەم فڕۆکەیە شێوەی بۆمباران کردنی ناوگانی ڕووسیای لاسایی دەکردەوە .
لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاگەێندرا کە بۆمب هاوێژی «ب-52» لە سەر ئاوی ئازاد لە دەریای بالتیک دا فڕیوە و ١٥٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ڕووسیاوە دوور بووە و هەر لەو کاتەی کە کەوتە بەر چاوی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ڕووسیاوە گەڕایەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە