پەیامی کورد ... ٢٠٠ هەزار هەلی کار لە کوردستان ڕادەگەێندرێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له هه‌زار هه‌لی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێ.
ئه‌مڕۆ د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هه‌زار و ٥٥ هه‌لی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌ێنین كه كه‌رتی پیشه‌سازی به‌شی زۆری بردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران كاری تێدا بكه‌ن و ده‌رفه‌تی زۆر بۆ هه‌لی كاریش ده‌ڕه‌خسێنێ.
شوكری دووپاتی كرده‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژانه، ٢٠٠ هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنرێ و مه‌رجیش ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان سوود له توانای ناوخۆ وه‌ربگیرێ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه مه‌به‌ستیانه گرینگی به به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، "بنكه‌یه‌كی گرینگی ئابووری له كوردستان درووست ده‌كرێ" بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رچاوه‌ی تری داهات په‌یدا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی ئێسته 120 كارگه‌ی پیشه‌سازی له كوردستان كار ده‌كه‌ن كه ئه‌و كارگانه جگه له پێویستی ناوخۆ، به‌رهه‌مه‌كانیان هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌یش ده‌كه‌ن. وه‌ك روونی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌بێ جیاوازی له ناوچه‌كانی كوردستان دابه‌ش كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە