ئەحمەدی نەژاد دواین دەرفەت دەداتە ڕژێمی کۆماری ئێران

ئەحمەدی نەژاد دواین دەرفەت دەداتە ڕژێمی کۆماری ئێران

لە نامیەکیدا کە بۆ عەلی خامنەیی نووسسیوە، جارێکی تر مەحمود ئەحمەدی نەژاد ڕەخنە لە ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خامنەیی، دەگرێت و کۆمەڵێک پێشنیاری خستۆتەروو  وەکۆ دواین دەرفەت لە بەردەم ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە  گفتوگۆ لە گەڵ بڵاوکراوەی "بهار جاودانە" جەخت دەکاتەوە، کە ڕابەری ئێران و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی، لەبارەی کاروکردەوەکانیان بۆ خەڵکی روونکردنەوە بدەن و بڕوا بە خەڵک بهێنن.

ئەحمەدی نژاد لەبارەی پێشنیارەکانی بۆ رابەری ئێران دەڵێت "هەموویان شتی کردارین و بۆ جێبەجێکردن دەبن و رێگایەکی دیکە لە بەردەم ئێوە نییە، ئەمانە دوایین دەرفەتەکانن".

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، نەیارانی کۆنەپارێزی خۆی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، دەیانهوێ رووی قسەکانی وا پیشان بدەن، کە عەلی خامنەیی ئامانجە و بەم شێوەیە دەیانهوێ سەرکوتی بکەن.

ئەحمەدی نژاد دەشڵێت "هۆشداری دەدەین لافاو بەڕێوەیە، نەیارەکانم دەڵێن، دەمت بگرە، لافاوێک لەئارادا نییە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە