لێبوردنی نێودەوڵەتی بەنیسبەت لەسێدارە دانی ٨ چالاکی عەرب و بەلووچ لە ئێراندا هۆشداریی دا

لێبوردنی نێودەوڵەتی بەنیسبەت لەسێدارە دانی ٨ چالاکی عەرب و بەلووچ لە ئێراندا هۆشداریی دا

پەیامی کورد … لێبوردنی نێودەوڵەتی بەنیسبەت لەسێدارە دانی ٨ چالاکی عەرب و بەلووچ لە ئێراندا هۆشداریی دا

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی بەنیسبەت ئەگەری لەسێدارە دانی ٨ چالاکی عەرەبی ئەحواز و بەلووچ لە ئێران هۆشداریی دا و داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کرد لەو ماوەیەدا کە نیگەرانییەکان لە ئێعدامەکان لە ئێراندا بەرز بووەتەوە، بەزووترین کات ئێعدامی ئەو ٨ کەسە ڕابگرێت.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، لە بەیانییەیەکدا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی، یەک لەوان ناوەندە مافی مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا کردووە هەتا بۆ ڕزگارکردنی ئەم چالاکانە بە زووترین کات هەنگاو هەڵگرن.

 

''دایانا ئەلتەحاوی'' جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقا وتوویەتی: "نیگەرانییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی بەلووچ و عەرەبەکانی ئەحواز بەرز بووەتەوە و و ئەمە نیشان دادەت کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سزای ئێعدام بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕواکێ لەنێوان کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ئێران و کەسانی دیکە کەڵک وەردەگرن".

 

ناوبراو وتوویەتی، بەڕێوەبردنی سزای ئێعدام دژی کەمینە نەتەوەییەکان لە ئێران، نیشاندەری هەڵاواردن و زوڵمێکە کە ئەو نەتەوانە لە ئێران، چەندین دەیەیە لەگەڵی بەرەڕوون.

 

هەر لەو پێوەندییەدا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کوردستان شەپۆلێکی نوێی دەسبەسەریی و گرتنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستی پێکردووە و لەماوەی ئەو یەک مانگەدا زیاتر لە ١٠٠ کەس دەسبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە