لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازانی بێ ناونیشان لە هەڵمەتێکدا توانیان ٥ گرووپی نێونەتەوەیی قاچاخی مادەی هۆشبەر تێکبشکێنن و زیاتر لە ٦ تۆن پێشسازی هێرۆئین و ٣٨٥ کیلۆگرام هێرۆئین دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، سەربازانی بێ ناوونیشان لە دەزگای گشتی زانیاری " ئێستێخباراتی " ئازەربایجانی ڕۆژئاوا توانیان لە هەڵمەتێکی هەواڵگرانەدا ٥ گرووپی نێونەتەوەیی قاچاخی مادەی هۆشبەر تێکبشکێنن و زیاتر لە ٦ تۆن مادەی پێشسازی هێرۆئین و ٣٨٥ کیلۆگرام هێرۆئینی چڕیان دۆزییەوە و دەستیان بە سەردا گرتووە.
شوێنی ئەنجامی هێرۆئینەکان ئەورووپا بووە و مادەگەلی پێشسازی هێرۆئین-یش لە ئەورووپاوە بارکراوە و لە ڕێگەی ترانزیتەوە و بە سنووری بازرگانیدا هاوردەی ووڵات کراوە.
لەو ئۆپراسیۆنانەدا ١١ کەس لە ئەندامانی سەرەکی باندی قاچاخی ماددەکانی هۆشبەر کە تاقمێکیان خەڵکی ووڵاتانی ئەورووپایین، قۆڵبەست کراون. .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە