پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی ئەنەندونزیا بە ٧٢ سەرنشینەوە بەربوویەوە
حكومەتی ئەندونزیا تێكشكانی فڕۆكەیەكی وڵاتەكەی راگەیاند كە ٥٠ سەرنشین و ١٢ كەسی ستافەكەی تێدا بووە و لە رادار ون ببوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانییەکان، ئەو فرۆکەیە لە پاش ئەوەی دەستی کردووە بە گەشتی ئاسایی(Sriwijaya Air flight SJY 182)، لە کاتژمێر 2:40 خولەکی شەو سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاداردا پچڕا و بە تەواوی ونبوو.
فرۆکەکە ٥٠ سەرنشین و ١٢ کارمەندی دەستەی فرۆکەوانی هەڵگرتبوو کە لە نێویاندا حەوت منداڵ هەیە، لە پاش دوورکەوتنەوەشی بۆ ماوەی ١١ کیلۆمەتر بەرەو باکووری فرۆکەخانەی سوکارنۆ-هاتای نێودەوڵەتی، پەیوەندی بە رادارەکانەوە پچڕا و ونبوو، کەمێک پێش ئێستاش دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئەو وڵاتە دۆزینەوەی فرۆکەکەی بە تێکشکاوی راگەیاند و هێشتا زیانەکانی دیار نیە و بۆ دۆزینەوەی سەرنشینەکان گەڕانی چڕ دەستی پێکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە