پەیامی کورد … لە ڕووسیا فڕۆکەیەک بە ٢٢ سەرنشینەوە بەربوویەوە
لە ناوچەى سیبیریاى روسیا، فڕۆکەیەک دواى هەڵسانى لە فڕۆکەخانە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ١٩ کەس بونە قوربانى.
وەزارەتى دۆخە نائاساییەکانى روسیا بڵاوى کردەوە، لە هەرێمى سیبیریا فڕۆکەیەک دواى دەرچونى لە فڕۆکەخانە توشى کێشەیەکى تەکنیکى دەبێت و هەوڵ دەدات بنیشێتەوە، بەڵام لەکاتى نیشتنەوەیدا دەکەوێتە خوارەوە.
ئاشکرایکردووە، لەناو فڕۆکەکەدا دوو فڕۆکەوان و ٢٢ پەڕەشوتوان هەبوون، لە کاتى کەوتنە خوارەوەیدا چوار کەس گیانیانلەدەستداوە کە دوانیان فڕۆکەوانەکان بوون و ١٥ کەسیش بریندار بوون و تەنها پێنج کەسیش بەسەلامەتى رزگاریان بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە