پەیامی کورد ... فەڕەنسا هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە یەکگرتنی کەرانەی باختەری ڕۆخانەی ئۆردن هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و داوا لە دەوڵەتی تەل ئەڤیڤ دەکات تاکوو لە هەر هەوڵێکی تاکلایەنە خۆی بپارێزێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هاتووە کە ئەم هەنگاوەی تەلئەڤیڤ دەتوانێ زەرەر و زیانێکی جیددی بگەێنێتە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا .
فەڕەنسا لە هەمان کاتدا لە بەیاننامەکەی خۆیدا لە پێکهینانی کابینەی هاوپەیمانی " بێنیامین ناتانیاهوو " و " بێنی گانتز " پێشوازی کردووە و پیرۆزبایی خۆی پێیان ڕاگەیاندووە و ووتوویەتی کە پەیمان و ڕێکەوتنەکانی پاریس بە ئەمنییەتی دەوڵەتی یەهوود هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا نایەت ، هەرچەندە داوای لە بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە تاکوو لە هەر هەوڵێکی تاکلایەنە لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکانی فەلەستینی خۆیان بپارێزن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە