فوئاد مەعسوم " سەرۆک کۆماری عێراق و نوێنەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە کۆبوونەوەی بەپەلەی هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ".
ئەمڕۆ دوشەممە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاندوە “فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکردووە لە " یان کۆبیچ " نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لە دیدارەکەشدا بەهێزکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پشتیوانیکردن و یارمەتیدانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە”.
نوسینگەی سەرۆک کۆماری وتیشی فوئاد مەعسوم لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەی کردووە “پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان چڕبکرێتەوە، هەروەک خستنەگەڕی هەر هەوڵێکی بە گرنگ زانیوە بۆ لێکنزیکخستنەوەی ئەو دوو لایەنە و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانیان”.
نوسینگەکەی مەعسوم وتوشیەتی “هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق بە پێویستی زانیوە دیداری بەپەلە لە نێوان بەرپرسانی بەغداد و هەولێر ئەنجامبدرێت لەسەر ئاستی باڵا، سەرباری پشتبەستن بە دیالۆگی بنیاتنەر و پابەندبوونیان بە دەستوور، بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و ناکۆکییە هەنوکەییەکان”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە