پەیامی کورد... یۆنان وەڵامی هەڕەشەکانی توکریای دایەوە
وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، تورکیا و ئاڕاستەکانی نابێت ببێتە بەشێک لە رێکخراوی ناتۆ و دەشڵێت، "هەڕەشەکانی توکیا بۆ هێرشکردنە سەر یۆنان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قبوڵکراو نییە."
پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر یۆنان لە بێزارکردنی تورکیا نەوەستێت بە موشەکی بالیستی پایتەختەکەی بە ئامانج دەگرن نيكۆس ديندياس وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، هەڕەشەکانیت تورکیا لە ئاستی نێوەدەوڵەتی ئیدانەکراوە و قبوڵکراو نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەڕەشەکانی تورکیا بەشێوەیەکی نێوەدەوڵەتی ئیدانەکراوە و جێگەی قبوڵنیە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ و دراوسێی یۆنان بەو جۆرە هەڕەشە لە پایتەختەکەی بکات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، یۆنان لە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی تورکیا دەترسێت، لەوانەیە تورکیا ئەسینا بە ئامانج بگرێت، ئەگەر ئەسینا هێمن نەبێتەوە و واز لە بێزارکردنی تورکیا نەهێنێت بێگومان لێیان دەدەن.
ئەردۆغان وتیشی، ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە پڕچەککردنی دوورگەکانی لە دەریای ئیجە، ئەوا ئەنقەرە بێ هەڵوێست دانانیشێت، ئەو کارەی یۆنان بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ تورکیا.
ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە، ئەوان ئێستا موشەکی خۆیان بەرهەمدەهێنین، ئەمەش ئەوەیە یۆنان دەترسێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا موشەکێکی بالیستیکی کورتمەودای دروستکراوی ناوخۆی لە دەریای ڕەشدا تاقیکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکانی تورکیا، موشەکەکە دەتوانێت ئامانجەکانی لە دووری ٥٦١ کیلۆمەتر لەماوەی چەند چرکەیەکدا بپێکێت.
هاوکات ئەردۆغان ماوەی نزیکەی دوو مانگە لە زۆرینەی وتارەکانیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و لە دوایین هەڕەشەشدا وتی، ناوچەی ئارام بە قوڵی ٣٠ کیلۆمەتر لە باکوری سوریا دروستدەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە