هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا بەهۆی قەیرانی وزەوە ڕاگیرا

هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا بەهۆی قەیرانی وزەوە ڕاگیرا

پەیامی کورد... هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا بەهۆی قەیرانی وزەوە ڕاگیرا

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی جیهانیی وزەوە هێڵی کارەبای پەیوەست بە تورکیایان ڕاگرتووە.

ئەحمەد مووسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، «تەواوکردنی بەستنەوەی کارەبا بە تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە نرخی گاز بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە».

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هیوادارین هێڵی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن تا کۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو ببێت.

سەبارەت بە هێڵی نێوان عێراق و سعوودیە وتی، ڕێککەوتنمان کردووە بۆ بەستنەوەی هێڵی کارەبای عێراق بە سعوودیەوە لە ڕێگەی دەروازەی عەرعەرەوە، ئێستا بەدواداچوون بۆ هێڵەکە و لایەنە هونەری و ئابوورییەکانی دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە