هێڵی ئاسمانی عێراق بەهۆی هەڕەشەی بۆردومانەوە، بۆ سەر سووریا سەرجەم گەشتەکانی بۆسەر ئاسمانی ئەو وڵاتە هەڵپەسارد.
هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای لێبووردنى لە گەشتیاران کرد بەهۆی دواخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق - لوبنان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژهبهوهكراوه، بەهۆی ئەو هۆشدارییانەی پێیاندراوە لەلایەن رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەورووپاوە ئەو بڕیارەیانداوە.
هەروهها دهڵێن، هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بۆ بەکارهێنانی رێڕەوی دیکەی جێگرهوه بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق - لۆبنان، لە ڕێگەی کایەی ئاسمانی وڵاتانی دیکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە