پووتین کاندیدکردنەوەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕاگەیاند

پووتین کاندیدکردنەوەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕاگەیاند



پەیامی کورد... پووتین کاندیدکردنەوەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕاگەیاند


ڤلادیمیر پووتین کاندید بوونەوەی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕاگەیاند، کە وابڕایارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی «تاس» ی ڕووسی بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024 کاندید دەکاتەوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو بابەتە دەستیان پێکردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پووتین ئەم هەواڵەی لەمیانی ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرێملین ڕاگەیاند کە بۆ ڕێزلێنان لەو سەربازانە ڕێکخرابوو بەشدارییان لە جەنگی ئۆکرایندا کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجوومەنی فیدراڵی کە باڵاترین ژووری پەرلەمانی ڕووسیایە، لە کۆبوونەوەیەکدا 17ی ئازاری 2024ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڕووسیا دیاریکرد.

پووتین لەگەڵ ئەوەی نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لە دەسەڵاتدایە، بەڵام تا ئێستا لە ناوخۆی ڕووسیادا پشتیوانییەکی فراوانی لێدەکرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە