جەیمز جێفری : دەبێ بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا خەڵکی ناوچەکانی سووریا بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام نە کەسی دیکە

جەیمز جێفری : دەبێ بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا خەڵکی ناوچەکانی سووریا بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام نە کەسی دیکە

پەیامی کورد     ...     جەیمز جێفری : دەبێ بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا خەڵکی ناوچەکانی سووریا بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام نە کەسی دیکە .

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، دەبێت نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات و تەنها خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند،"هۆشداریمان داوەتە توركیا لە پاكتاوی نەژادی لە ناوچەی ئارام و پێمان راگەیاندون نابێت كەسانی بیانی لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ بكرێن".
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە نەتەوەیەكگرتوەكان سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات بۆ ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكووری سووریا پێكبهێنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە