تەشکیلاتی حەشدی شەعبی ئەندامانی خۆی لە هەرجۆرە ڕاگەیاندنێکی سیاسی قەدەغە کرد

تەشکیلاتی حەشدی شەعبی ئەندامانی خۆی لە هەرجۆرە ڕاگەیاندنێکی سیاسی قەدەغە کرد

پەیامی کورد     ...   تەشکیلاتی حەشدی شەعبی ئەندامانی خۆی لە هەرجۆرە ڕاگەیاندنێکی سیاسی قەدەغە کرد 

بەشی بەڕێوبەرایەتی ئەمنییەتی لە تەسکیلاتی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی فەرمانێک هەموو ئەندامانی حەشدی شەعبی لە هەرجۆرە ڕاگەیاندنێکی سیاسی لە میدیاکان و کەناڵە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەنەدێکی فەرمیدا بە شێوەی " نهێنی و شاراوە " کە لە بەڕیوبەری ئەمنییەتی تەشکیلاتی حەشدی شەعبییەوە خیتاب بە جێگرەکان و بەڕیوبەرەکان و هەموو یەکەکان دەرکراوە هاتووە ، کە ئەم فەرمانە بە پێی داواکاری سەرۆکی شاندی حەشدی شەعبی یەوە بووە .

بە پێی ئەم سەنەدە هەموو کاسانی سەر بە حەشدی شەعبی بە تەواوی لە هەرجۆرە ڕاگەیاندنێکی سیاسی لە میدیاکان و کەناڵە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کراون .

ئەم سەنەدە هەرکەسێک جێبەجێی نەکات بەرپرسیاریەتی یاسایی لە ئەستۆیەتی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە