پەیامی کورد … یه‌كێتی ئه‌وروپا سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا تۆمار ده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یانددوه، رێكاری یاسایی دژ به كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا" بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته و ده‌رمانی پزیشكی تۆمار ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی رێزنه‌گرتنی كۆمپانیای ناوبراوه به گرێبه‌سته‌كانی ناردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و نه‌بوونی پلانێكی باوه‌ڕپێكراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی پێكوته‌كان له كاتی گونجاو‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه، "رۆژی هه‌ینی رابردوو كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی به رێكاری یاسایی دژ به كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا كردووه"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه كه ژماره‌یان 27 وڵاته، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نیشانداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە