پەیامی کورد ... هەژماری تایبەتی تویتەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕووسیا داخرا .
کەناڵی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بەردەوامی دان بە داخستنی لاپەڕەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەژماری تایبەتی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە مۆسکۆ بە فەرمی داخست .
تویتەر لە چەندین هەوڵی هاوشێوەدا لاپەڕەگەلی پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێران ی بە هۆکاری بڵاو کرد نەوەی هەواڵگەلی ناڕاست و درۆیین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر داخستووە .
ڕژیمی ئێران لە کەناڵگەلی کۆمەلایەتی بۆ پەرە پێدانی سیاسەتەکانی خۆی ، گرژی و ئاڵۆزی و تێرۆریسم و ئایدیۆلۆژییەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە