پەیامی کورد ... ئینستاگرام هەژماری تایبەتی ڕابەری ئێران " خامنەیی " داخست
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژماری فەرمی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێرانی داخست کە بە زمانى فەڕەنسى بوو!
ئەمەش لەبەر ئەو پەیامەى خامنەیی بوو کە شەوى چوارشەممە بڵاوى کردەوە و تیایدا نووسیبووى:
داوا لە گەنجانی فەڕەنسا دەکەم کە لە سەرۆککۆماری خۆیان پرسیار بکەن بۆچی پشتیوانى لە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلامی ناودەنێت ئازادی ڕادەربڕین.
بەڵام گومانکردن لە هۆلۆکۆست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لە بارەیەوە بنووسێت ئەبێ بچێتە بەندیخانە ؟!
ئەم پەیامەى خامنەیی خۆى گومانکردن بوو لە ڕاستى هۆڵۆکۆست و کۆمەڵکوژى جوولەکەکان لە لایەن نازییەکانەوە کە کۆمارى ئیسلامى تا ئێستاش نکۆڵى لێ دەکات و پێى ڕاست نییە!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە