نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند: ئه‌مریکا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی هێزه کوردییه‌کان و تورکیا ده‌دات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز، جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە ئه‌مریکا جه‌خت له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و تورکیا دەکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو زیادی کرد: واشینتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارهسهریەک بۆ کێشه‌ی هێزه کوردییه‌کان و تورکیا له سووریا چڕ ده‌کاته‌وه.
جێفری هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : ووڵاته‌که‌ی بێدەنگ نابێت ئەگەر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بکرێنە ئامانج و ووڵامی تووندی بۆ ئه‌و ووڵاته و لایه‌نه ده‌بێت که زیان به هێزه‌کانیان له سووریا بگه‌ینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە