بەپێی هەواڵی ئاژانسە تورکییەکان، هەوڵێك بۆ كوشتنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرابوو.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، کە دەزگا سیخوڕییەکانی تورکیا لەلایەن ئەو هاووڵاتیە تورکانەی لە نزیک پایتەختی مەسەدۆنیا دەژین هەواڵیان داوە بەوەی کە ئەگەری هەوڵی تیرۆرکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لائارادایە لەو کاتەی کە سەردانی یەکێک لە وڵاتەکانی بەلقان دەکات.
لای خۆشیەوە دەزگایەکی هەواڵگری ئەوروپا، بەهەمان شێوە تورکیایان لەو مەترسییە ئاگادارکردووەتەوە بەوەی کە چەند هاوڵاتییەکی تورک هەوڵدەدەن ئەردۆغان تیرۆر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە کە، دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لەچەند سەرچاوەیەکی دیکەوە هەمان زانیارییان پێگەیشتووە و تا ئێستاش کات و ساتی هێرشکردنەکەیان بۆ ئاشکرا نەبووە.
هاوکات بەکر بۆزداغ وتەبێژی حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە، کە سەردانەکەی ئەرۆدغان بۆ بۆسنە لە وادەی خۆیدا و ئەمڕۆ یەک شەممە ئەنجامدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە