هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەفغانستان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران ەوە تێرۆر کرا

هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەفغانستان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران ەوە تێرۆر کرا
پەیامی کورد     ...  هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەفغانستان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران ەوە تێرۆر کرا
  

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعدی خالدی” خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان ، لە شاری کابۆل لە ئەفغانستان لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر ناوبراو بۆ ماوه‌ی چەند ساڵێك لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی کراوە و دوو جاری دیکەیش له‌ هه‌مان ووڵات هه‌وڵی تیرۆر كردنی دراوه‌ و له‌ كوشتن ڕزگاری بووە . “سه‌عدی خالدی” لە گەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی دژایەتی سیاسی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی پاش هاتنە سەر کاری ئەو ڕژیمه‌، وەکوو پەنابەر لە ووڵاتی ئەفغانستان نیشته‌جێ ده‌بێت و لە سەردەمی سەرۆک کۆماری “حامد کارزای” مافی پەنابەری ئەو ووڵاتەی وەردگرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە