هەرسێ سەرۆکایەتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا کۆدەبنەوە

هەرسێ سەرۆکایەتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا کۆدەبنەوە

حامی ئاکسۆی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند بڕیارە مانگی داهاتوو هەریەکە لە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا کۆببنەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش تاووتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا دەبێت.

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکرد.

هاوکات میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە بڕیارە ١٦ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ ووڵات، لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان سەبارەت بە دۆخی سووریا کۆببنەوە.

تورکیا کە خۆی بەنەیاری دیمەشق دەزانێت، زیاتر لە ٦ هەفتەیە بەهاوکاری گروپە توندڕەوەکانی لایەنگری ئەنکەرە، هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە