سیاسه‌تمه‌دار و جێگرى سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیر له خوله‌كانى پێشوو و ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت " عادل عه‌بدۆلمه‌هدی " ڕایده‌گه‌ینێـت، ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورن و زیاد له‌مافى خۆى ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه.
عادل عه‌بدۆلمه‌هدی، له وتارێكدا، ڕایگه‌یاند: "سیسته‌مى ده‌ستووریی عێراق، په‌رله‌مانییه، به‌ڵام وه‌ك جێبه‌جێكردن بووه به سه‌رۆكایه‌تی، چونكه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جكارییه‌كانى له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكه‌كه‌ى دابه‌ش كردووه، به‌ڵام ده‌ستوور له‌ماده‌ى 66، ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دیاریانی كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه: "لقى یه‌كه‌م/ فه‌سڵی دووه‌می ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت كردووه به سه‌رۆك كۆمار، لقى دووه‌میش تایبه‌تى كردووه به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران".
چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه هێناوه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراقی فیِدڕاڵ، له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان به‌كاریان ده‌هێنێت، نووسیویه‌تى: "زۆرێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه، عه‌بادی به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌كاریان ده‌هێنێت، چونكه پۆسته‌كه‌ى بەکار هێناوە و ده‌ستى به‌سه‌ر زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كاندا گرتووه، كه له ده‌ستووردا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نین".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه له بوونى عه‌بادی له‌سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ته‌دا، ئه‌میندارێـى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه به ده‌زگایه‌كی زه‌به‌لاح له ڕووی ژماره و بودجه و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه: "زۆر جار ڕۆڵى وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بینێت، زۆر جاریش به‌سه‌ر یاساكانیاندا باز ده‌دات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە