پەیامی کورد ... دوێنێ لە شاری کەرکووک یەکیتی نیشتمانی لە بارەگا و دام و دەزگاکانی هەر سێ ئاڵای کوردستان و عێراق و عزبەکەی خۆی هەڵکردبوو هەر بەم هۆیەوە سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له ڕاگهێندراوێكدا ناڕەزایەتی خۆی ئاشكرا دەکات و داوای له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له كه‌ركووك، بهێننە خواره‌وه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه كردووه، تاکوو ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كانیان له كه‌ركووك، بهێننە خواره‌وه".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ئه‌وه‌یه، پرسیار له دادگای فیدڕاڵی بكرێت له‌باره‌ى ده‌ستووری بوونى ئه‌و هه‌نگاوه پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت: "گه‌ر بمانه‌وێت ڕێز له‌ده‌ستوور بگرین".
هەروەها له ڕاگهێندراوهكهدا، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، كه‌ركووك له‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستووردایه و مافى خۆیانه ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن: "به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڕای گه‌یاندووه، كه كه‌ركووك له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه و نابێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حزب، ئه‌وه ئاساییه و پێشێلكردنى ده‌ستوور نییه".
هەروەها یەکیتی بە حسابی خۆی لە میدیا کۆمەڵایەتییەکاندا پەیامی جۆراوجۆر بڵاو دەکاتەوە و دەڵێ ڕاستە کەرکووک لە ناو هەرێمی کێشە لە سەر دایە بەڵام ئەوانی مافی ئەوەیان هەیە کە ئاڵای کوردستان لە شارەکەیان دا بەرز بکەنەوە .
هەروەها ڕاگەێندرا لە دوای ئەوەی کە ئاڵای کوردستان بەرز کرایەوە ، هێزەکانی ئاسایش ئاڵاکەی کوردستانیان لە سەر کۆلان و شەقامەکان لانەبرد و دەستیان لێ نەدا ئەو ئالایەی کە لە سەر بارەگای پارتەکان و بارەگاکان کە بەرز کرابووەوە
ئەحمەدی نەژاد بە ئاماژەدان بە عەبدۆلڕەزا ڕەحمانی فەزلی ، وەزیری ووڵاتی ئێران ، ووتوویەتی کە پێنەدانی ئیزن بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایی " بە ئاشکرا تاوان ەو هۆکاری گرتنی شەرعی و یاسایی " لە وەزیری ووڵاتە و سەبارەت بەم تاوانە دەڵی کە " لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور پێداچوونەوەی بۆ دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە