پەیامی کورد ... دوای ڕاگەیاندنی تەواوی ئەرتەشی ئیسرائیل ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل یه‌كلایی بوه‌ته‌وه و پێویستە ئەو وڵاتە باجی دوژمنكارییه‌كه‌ی بدات.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م شه‌وی عاشورا و سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی رایگەیاند، "خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ین كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی درووستكردنی چه‌ك و مووشه‌كی پێشكه‌وتومان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت نه له كه‌س ده‌ترسین نه شه‌رمیش له كه‌س ده‌كه‌ین، به‌ڵكو به شانازیه‌وه ئاشكرامان ده‌كرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل به ئاشكرا هێرشه‌كانییان له عێراق، سوریا و لوبنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌ناو لوبنان رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه".
نه‌سروڵا هەروەها ووتی : " ئیسرائیل له‌ناو خاكی لوبنان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستی به‌هێرشكردن كردووە، ئه‌مه‌ش پێویستی به ووڵامدانه‌وه هه‌یه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە