هۆشداری نوێی ناتانیاهوو : ئەمانە ووتاری بەتاڵ و پووچەڵ نین بەڵکوو ووتاری تەواو عەیارە لە لایەن کابینەی ئیسرائیل و ئەرتەشی بەرگری یەوە

هۆشداری نوێی ناتانیاهوو : ئەمانە ووتاری بەتاڵ و پووچەڵ نین بەڵکوو ووتاری تەواو عەیارە لە لایەن کابینەی ئیسرائیل و ئەرتەشی بەرگری یەوە

پەیامی کورد     ...     پەیامی هۆشداری نوێی ناتانیاهوو : ئەمانە ووتاری بەتاڵ و پووچەڵ نین بەڵکوو ووتاری تەواو عەیارە لە لایەن کابینەی ئیسرائیل و ئەرتەشی بەرگری یەوە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی مەیدانی ئەم دواییە لە سنوورەکانی باکووری فەلەستین و هێرشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ " سێشيممە " بۆ سەر باشووری سووریا ووتی : ئێمە گورزی خۆمان لە هەندێک ناوەندی گەیاندووە و ئێستا ش گورزمان لەوانە داوە کە ئەوان هەناردبوویان .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو لە جەرەیانی دیدار و سەردانی خۆی لە جێبهەی ناوخۆیی ئەرتەشی ئیسرائیل ووتی : هەر شتێک کە دەبی بۆ بەرگری کردن لە خۆمان ئەنجامی بدەین ئەنجامی دەدەین .

ناتانیاهوو لە بەەردەوامیدا ووتی : بە هەمووان و لەوانەش حێزبۆڵلا ڕادەسپێرم کە ئەم بابەتە لە بەرچاو بگرن . ئەمانە ووتاری بەتاڵ و پووچەڵ نین بەڵکوو ووتاری تەواو عەیارە لە لایەن کابینەی ئیسرائیل و ئەرتەشی بەرگری یەوە و دەبێ بە جیددی وەربگیرێت .

جێگای ئاماژەدانە ئەرتەشی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە کاردانەوەی بەوەی کە هەوڵی گرووپێکی چوار کەسی بۆ دانانەوەی بۆمب لە دیواری سنووری جەولان و فەلەستین ناوبراوە ، بنکە و مۆڵگەکانی ئەرتەشی سووریا لە قنیطرە یان بۆمباران کردووە .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ش ووتی : ناوەندی نەخۆشییەکەی لە سەرەوەیە و دەبێ کەم بکڕیتەوە . ئێمە ئەم ئامارانە لە ڕێگای هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە کەم دەکەینەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە