پەیامی کورد ... هاتوچووی گەشتیاران لە نێوان دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئێران ڕاگیرا !!! بەڵام ..
قایمقامی قەسری شیرین ڕایگەیاند : ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەردەوامە و هاتوچووی گەشتیارانیش دوای دانانی تیمی پزیشكی لە خاڵە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە.
موراد عەلی تاتاری قایمقامی قەسری شیرین رایگەیاند چالاكی و ئاڵ وگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی مونزریە و مەندەلییەوە بەردەوامە، بەڵام هاتوچوو و تێپەڕینی گەشتیاران لە خاڵە سنوورییەكانەوە لەلایەن عێراقەوە راگیراوە تا ئەو كاتەی تیمی تەندرووستی بۆ گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە دوای دانانی تیمی تەندرووستی، هاتوچووی گەشتیاران دەستپێدەكاتەوە.
دوای راگەیاندنی چەند حاڵەتی مردن و تووشبوون بە كرۆنا لە ئێران، هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئێران راگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە