ئەنجوومەنی ئاسایش كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامدا

ئەنجوومەنی ئاسایش كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامدا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەكەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل كۆبوویەوەو سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، كاتی هێوركردنەوەی دۆخەكەو دان بەخۆداگرتنی سەرجەم لایەنەكانە.

شەوی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا، لەكۆبوونەوەكەدا (ئەنتۆنیۆ گۆتێریس) سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدا لە بەكارهێنانی هێز لەلایەن وڵاتان و ئەوەشی خستەڕوو، بەكارهێنانی هێز بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دژی سەروەری وڵاتان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەرگەی جەنگی دیكە ناگرن، بۆیە ئێستا كاتی هێوركردنەوەی دۆخەكەو دان بەخۆداگرتنی سەرجەم لایەنەكانە.

لای خۆیەوە نوێنەری ئەمریكا لە كۆبوونەوەكەدا وتی، كردەوەكانی ئێران تەواوی جیهان و ناوچەكەی خستۆتە مەترسییەوە، بۆیەش واشنتۆن رێكاری تر بۆ سزادانی ئێران دەگرێتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە