به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئوسترالیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتییانی كردووه كه له ئێران له شوێنه گشتییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری روودانی ته‌قینه‌وه له ئێران ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه ،كه ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و پاكستان مه‌ترسیدارترن.
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئوسترالیا پێوه‌ندیی هه‌یه به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئوسترالیا پێشبینیی كردووه سنووری ئاسمانیی ئێران دابخرێت و ئه‌و هاووڵاتییانه نه‌توانن به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
له كۆتادا ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و پێی وایه، ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا په‌ره ده‌ستێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە