پەیامی کورد...ئازەربایجان داوا له هاووڵاتییانی دەكات كه سەردانی ئێران نەکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان، هۆشداریی بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دا لەبارەی گەشت نەکردن بۆ ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان له گەیەندراوێکدا له سهر هێرشەکەی کانوونی دووەمی 2023ی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ، داوا لە هاووڵاتییانی ئازەربایجان کراوە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەشی سەردان دەکەن هەستیاری بنوێنن.
هەروەها لئامۆژگاری هاووڵاتییانی ئازەربایجان لە ئێران کراوە پابەندی رێسا ئەمنییەکان بن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بە کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە شاری تەبرێز بکەن.
لە 27ی کانوونی دووەمدا، هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و، ئەفسەری ئاسایشی باڵیۆزخانەکە گیانی لەدەستدا و دوو کارمەندی ئەمنییش برینداربوون.
ئازەربایجان هێرشەکەی بە کردەی تیرۆریستیی ناوزەند کرد و، چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکەی لە تاران هەڵپەسارد.
بەرپرسانی هەردوو وڵات یەکتریان تۆمەتبار کرد و هەر لایەکیان چوار دیپلۆماتکاری یەکتریان بە کەسی نەخوازراو راگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە