دوای سێ ساڵ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای فڕۆكەوانی بەحرەین بۆ عێراق، گەشتەكان دەستی پێكردەوە.
میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویانكردەوە؛ دوای سێ ساڵ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای فڕۆكەوانی بەحرەین بۆ عێراق ئەمڕۆ شەممە (2024/6/1) گەشتە ئاسمانییەكان دەستییان پێکردەوە.
ئەوەیانخستوەتەڕو؛ هەر ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی کەنداوی بەحرەینی کراوە.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، خشتەی گەشتەکانی کۆمپانیای فڕۆكەوانی بەحرەین ئاڕاستەی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە