به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له روسیا هۆشداری له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی نوێ ده‌دات و ده‌ڵێت په‌تاكه مسۆگه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه‌و ته‌نها له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه.
باتێر بیردیكلیچێڤ، به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له روسیا له په‌راوێزی كۆربه‌ندی سانپترسبۆرگ-ی ئابوری به ئاژانسی تاس-ی روسیای وت كه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له ڤایرۆس و به‌كتریا له‌جیهاندا هه‌ن كه توانای گۆرینی سیفاته‌كانی خۆیان هه‌یه.
وتیشی: سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر په‌تایه‌كی نوێ پێویستی به ڤایرۆسێك یان به‌كتریایه‌كه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه بروات به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه به‌رگریی له‌شی مرۆڤ كه‌م بێت.
به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌سته‌مه كات و شوێنێ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه دیاری بكرێت به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كردوه كه هه‌ره‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای نوێ زۆر نزیكه و له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه و ده‌بێت جیهان خۆی بۆ نه‌خۆشییه‌ك ئاماده بكات كه ناوبراو به نه‌زانراوی ناوی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ كاتی خۆی هێشتوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە