رۆژنامەنووسێکی رووسی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى ئۆکرانيا کوژرا

رۆژنامەنووسێکی رووسی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى ئۆکرانيا کوژرا

ڕۆژی یەکشەممە، رۆژنامەنووسێکی رووسی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژرا، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە گیانلەدەستدانی پەیامنێرێکی دیکە لە نزیک هێڵی پێشەوەی شەڕی ئۆکرانیا.

ماڵپەڕی نیوز روو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویکردەوە، "نیکیتا تسیتساگی پەیامنێریان لە کاتی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئۆکرانیا کوژراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لە نزیک شارۆچکەی ڤوگلێدار لە ئۆکرانيا روویداوە، کە لە سێ مانگی رابردوودا شەڕی توند تێیدا روویداوە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بە مەبەست ئەو رۆژنامەنووسە رووسییەی کردووەتەئامانج، لەکاتێکدا سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرت بوو لە ناوچەکە".

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی، "ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە ماوەی هەفتەیەکدا".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رۆژنامەنووسێکی تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیادا لە گۆلمیڤسکی کە گوندێکی ژێر کۆنترۆڵی رووسیایە و نزیکە لە هێڵی پێشەوەی ناوچەی دۆنێتسک، کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئۆکرانیای تۆمەتبارکرد بەوەی، بە ئەنقەست رۆژنامەنووسەکەی کردووەتەئامانج.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە