جەماوەرێکی زۆر لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقای بەریتانیا

جەماوەرێکی زۆر لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقای بەریتانیا
پەیامی کورد    ...   جەماوەرێکی زۆر لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقای بەریتانیا

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە فێستیڤاڵی میوزیکی برۆد ماستەرز لە شاری نیوکوای ئینگلتەرا ژمارەیەک بینەر برینداربوون و لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت و بەرنامەی فێستیڤاڵەکەش هەڵوەشاوەتەوە.

لەئەنجامی قەرەباڵغی لە فێستیڤاڵێکی میوزیک لە ئینگلتەرا، چەند کەسێک لە پێ دراون و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە زاری تەلەگرافەوە، بە هۆی قەرەباڵغی زۆر لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقا لە ئینگلتەرا، چەند کەسێک بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

به پێی ئەم میدیایه ژماره یه ک بینه ڕ له پێ دراون و بریندار بوون وەک شکانی قاچ و ده ست.

هەندێک لە بینەران ئەم ڕووداوەیان بە شەرمەزارییەک بۆ ڕێکخەرانی ئەو ڕووداوە زانیوە

هەر لەو پێوەندییەدا پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە فێستیڤاڵی مۆسیقای "بۆردماستەرز"Boardmasters لە "نیوکوای" Newquay ئەم ووڵاتە، ژمارەیەک بینەر بریندار و بریندار بوون، کە لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت، هەروەها بەرنامەی ئەم فێستیڤاڵەش هەڵوەشاوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە