سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە چەک بۆ گرووپی چەکداری حیزبۆڵڵای لوبنان بگوازێتەوە.
دانیال هاگاری ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەین چەک بۆ ڕێکخراوی چەکداری حیزبۆڵڵا بگوازرێتەوە. ئێمە ئاگاداری ناردنی چەکی ئێرانین بۆ حیزبۆڵڵا و هەوڵەکانی گواستنەوەیان پووچەڵ دەکەینەوە. لە ئێستادا شەڕوانانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی بەیرووت دەوریە دەدەن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە : ڕێگا نادەین فڕۆکەکانی هەڵگری چەک لە فڕۆکەخانەی مەدەنی بەیرووت بنیشنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە