ئەفسەرێکی پلە بەرزی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا .
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، شەوی سێشەممە " ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەفسەریکی پلە بەرزی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیان لە شاری ڕوانسەر دایە بەر دەستڕیژی گولە و کوشتیان.
ناسنامەی ئەو ئەفسەر حسێن مەلەکیانی ڕاگەیندراوە.
چەکدارانی نەناسراو دوای ئەوەی ئەو ئەفسەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە، شوینەکەیان بەجێ هێشتووە.
تاکوو ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردی بەرپرسیاریەتی کوشتنی ئەو ئەفەسەرەیان نەگرتوەتە ئەستۆ.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئەفسەرە دەستێکی باڵای لە ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت شۆڤێرەکان هەبووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری ڕوانسەر ڕایانگەیاندووە کە دۆخی ئەو شارە بەتەواوەتی میلیتاریزە بووە و هەموو ڕێگاکانی چوونە دەرەوە لە شار بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە و پپشکنین ئەنجام دەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە