پەیامی کورد ... ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئەورووپا " بەرەنگاری سەرئەنجامێکی سەخت دەبنەوە". "
ووتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە ئەوا سەرئەنجامێکی سەخت چاوەرێیان دەکات.
عەلی ڕەبیعی، ووتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دا و ڕایگەیاند : "بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپامان ئەگەر یاسای قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە، ئەوا بەرەنگاری سەرئەنجامێکی سەخت دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا هەوڵی ئەنجامدانی ئەو کارەبدەن، ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە و ئاسایشی ناوچەکە دەبێت.
هەروەها "دەبێت واشینتۆن دەبێ لەوە تێبگات کە جیهان و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان یاری نین ، ئەگەر ئەمریکا ماوەی قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی سەرپێچیکردنی تاکلایەنەی ئەو ووڵاتە لە رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەیتییەکانی".
٢٩ ی مانگی رابردوو، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاوکاردەبین بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فڕۆشتننی چەک بە ئێران".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە