هێرشێكی داعش لە دیالە 14 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

هێرشێكی داعش لە دیالە 14 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

پەیامی کورد... هێرشێكی داعش لە دیالە 14 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

رێكخراوی داعش هێرشێكی لە پارێزگای دیالە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدا و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستدا و 8ی تر بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گروپێكی چەكداری سەربە رێكخراوی داعش لەناوچەی "تەحویلە" لە پارێزگای دیالە هێرشیان كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوە ئەمنییەكان، بەهۆی روداوەتەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 8ی تر بریندار بوون.

رۆژی یەكشەممەش، رێكخراوی داعش هێرشی كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای كەركوك و بەهۆیەوە 8 پۆلیس كە یەكیان پلەی رائید بوو كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە