ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بە رێژەی زیاتر 50٪ دابەزیوە

ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بە رێژەی زیاتر 50٪ دابەزیوە

پەیامی کورد … ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بە رێژەی زیاتر 50٪ دابەزیوە

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاوی هەر دوو رووباری دیجلە و فورات بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە، ئۆباڵەکەشی خستە ئەستۆی ئێران و تورکیا، بە هۆی ئەوەی چەندین بەنداویان لە سەر ئەو رووبارانە دروست کردووە، کە دەڕژێنە عێراقەوە.

عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند: ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەڕێژەی زیاتر لە 50% كەمی كردووە، ئەمەش بەهۆی دروستکردنی چەندین بەنداو و كۆگای ئاو و پرۆژەی ئاودێرییە لەسەر سەرچاوەکانی هەردوو رووبارەكە لە دیوی تورکیا و ئێرانەوە.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەوەشی بە بیرهێنایەوە، کە مانگی رابردوو لەبارەی پێشلکارییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرچاوەکانی ئاو هۆشدارییان داوەتە ئەو دوو وڵاتە، بەوەی دۆسیەکەی بە نێودەوڵەتی دەکەن، چونكە هەردوو وڵات ئاوی رووبارەكانیان لەسەر عێراق گرتووەتەوە و بەنداوی زەبەلاحیان لەسەر بنیات ناون.

ئاشکراشی کرد: لەئێستادا كار لەسەر كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لەگەڵ هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران دەكەن، بۆ ئەوەی زیانی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو بەسەر هەرسێ وڵاتدا دابەش بكرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە