پەیامی کورد... چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی ڕاگەیەندرا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی و ١٨ حاڵەتی تووشبوونی بە پەتاکە ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی و ١٨ حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە سەرانسەری عێراقدا تۆمارکراون.
هاوکات سەیف بەدر ئاماژەی بەو ڕێکەوتە نەکردووە کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی تۆمارکراوە و دەڵێت: "لەمساڵدا ١٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە ژمارەیەک پارێزگا تۆمارکراون".
وە دەشڵێت: "زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق تۆمارکراون"
شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە ٢٦ی تەممووزی ڕابردوودا، یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی بڵاو کردەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی، دەگاتە ٤٠ لە سەددا وە پەتاکە لە ڕێگای پەلەوەر و ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر مرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەیگوازێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە