پەرلمانی ئیسرائیل بڕیاری داخستنی کەناڵی ئەلجەزیرەی پەسەند کرد

پەرلمانی ئیسرائیل بڕیاری داخستنی کەناڵی ئەلجەزیرەی پەسەند کرد

پەرلەمانی ئیسرائیل بڕیاری دا كەناڵی ئەلجەزیرە لە وڵاتەكەی دابخات.
پەرلەمانی ئیسرائیل "كنێست"، پرۆژەیاسایەكی حكوومەتی تەلئەڤیڤی پەسەند كرد، تا ڕێگە بە حكوومەت بدات بە داخستنی كەناڵەكە لە ئیسرائیل، ئەمەش بەهۆی ئەوەی وەك حكوومەتی ئیسرائیل ئاماژەی پێ داوە، كەناڵەكە و كارمەندەكانی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
پەرلەمانی ئیسرائیل بەتایبەتی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەلجەزیرەی عەرەبی پشكدارە لەو هێرشەی لە حەفتی ئۆكتۆبەری رابردوودا حەماس كردیە سەر ئیسرائیل و چەندین هاووڵاتیی مەدەنی ئیسرائیلی و گەشتیار تیایدا بوونە قوربانی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە