پەیامی کورد...سەرۆک بارزانی پێشوازی له سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین كرد
سهرۆك بارزانی له پیرمام پێشوازی له سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین كرد و پێزانی ههبوو بۆ ههوڵ و بهرههمهكانی له خزمهت كردنی زمان و ئهدهبی كوردی.
ئهمڕۆ یهكشهممه 15/1/2023، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، دکتۆر فەریاد فازڵ کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دکتۆر فەریاد فازڵ کرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ ماندووبوون و نووسینی ئەو بەرهەمە زانستیانەی کە ڕۆلێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا دکتۆر فەریاد فازڵ سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کراوە پێشکەش بە گەلی کورد دەکا و داواشی کرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پێشخستنی بدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە