سعوودیە:"پێویستە ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت"

سعوودیە:"پێویستە ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت"

پەیامی کورد... سعوودیە:"پێویستە ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت"


وەزیری بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند کە پێویستە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن، ھەروەھا کۆچی زۆرەملێ لە غەززە ڕابگیرێت و ڕێگایش بدرێت یارمەتییە مرۆییەکان بەبی ھێچ ئاستەنگێک بگەیەندرێنە دانیشتووانی کەرتی غەززە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە کە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعوودیە، لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا کراوە، ھەروەھا دوایین پێشھاتە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەروویانەوە پێشھاتەکانی ئێستای غەززە تاوتوێ کراون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزیری بەرگریی سعوودیە لە کۆبوونەوەکەدا، ڕایگەیاندووە، پێویستە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن، ھەروەھا کۆچی زۆرەملێ لە غەززە ڕابگیرێت و ڕێگایش بدرێت یارمەتییە مرۆییەکان بەبی ھێچ ئاستەنگێک بگەیەندرێنە دانیشتووانی کەرتی غەززە.

ھەروەھا خالید بن سەلمان جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە کاربکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ڕێگای ئاشتی، ئەوەیش بە ئامانجی دڵنیابوون لەوەی گەلی فەڵەستین مافە ڕەواکانی خۆی بەدەستبھێنێت، ھەروەھا دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژھەڵاتە دابمەزرێندرێت، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی بەدیھێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر.

ئاژانسەکە باسی لەوەیش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوو، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی پیشھاتەکانی دۆخی یەمەن، ھەروەھا ھەوڵەکانی سعوودیە کە بە ئامانجی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی یەمەن خستووەیەتەگەڕ، ئەوەیش بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی بۆ گەلی یەمەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە