کارمەند دادەمەزرێنین و ٥٣ بنکەی دەنگدان دەکرێتەوە

کارمەند دادەمەزرێنین و ٥٣ بنکەی دەنگدان دەکرێتەوە

پەیامی کورد  ...  بنكەكانی بایۆمەتری لە ھەرێمی كوردستان دەست بە كار دەكەنەوە بۆ ئەو كەسانەی بایۆمەترییان نەكردووە، سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقیش دەڵێت، ھاووڵاتیان دەتوانن لە ١ی نیسانەوە سەردانی بنكەكانی تۆماركردنی بایۆمەتری بكەن.

سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند: "چوار بنكەی بایۆمەتری لە پارێزگای ھەولێر بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەكرێنەوە، ئەمەش بۆ ئەوكەسانەیە كە لە ڕابردوودا تەمەنیان نەگەیشتووەتە ئەوەی بتوانن بەشداریی دەنگدان بكەن و بەشدارییان لە پڕۆسەی بایۆمەتریدا نەكردووە. عەلی قادر، گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتیانە دەتوانن لە ١ی نیسانـەوە ھەركات ویستیان ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریی كۆمیسیۆن تۆمار بكەن."

قادر گوتیشی: "لە ئێستادا كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ـ فەرمانگەی ھەولێر، سەرقاڵی دامەزراندنی كارمەندەكانی كۆمیسیۆنە، كە بۆ هەریەك لەو چوار بنكەیە سێ كارمەند دادەمەزرێنرێن."

سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، دەشڵێ: "كۆی گشتی بنكەكانی ناوتۆماركردن ٥٣ بنكەی دەنگدانن و لە ئێستاشدا ٤ بنكەی بایۆمەتری كارا كراونەتەوە، هەروەها بنكەكانی نێو پارێزگای ھەولێر، ھەر چواریان شوێنەكانیان دەكەوێتە سنووری جوگرافیی نێو شاری ھەولێر، كە لە نێو بینای پارێزگای ھەولێر، گەڕەكی نه‌ورۆز، گەڕەكی ڕووناكی و گەڕەكی سەروەران دەبێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە