یەکێک لە کچە قوربانییەکانی شیناوێ کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە

یەکێک لە کچە قوربانییەکانی شیناوێ کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە

 

پەیامی کورد ... یەکێک لە کچە قوربانییەکانی شیناوێ کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە

 

یەکێک لەو کچانەی کە لە ڕوودای ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی "شیناوێ" بەشێک لە جەستەی سووتا، کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە.

 

"ئەسرین مەعرووفی" یەکێک لە قوربانییانی قوتابخانەی شیناوێ، کتێبێکی لەژێر ناوی "لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" (از خاکستر خود برمی‌خیزیم) لە ٤٨ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کردەوە.

 

ئەو کتێبە لەلایەن چاپەمەنیی "ڕۆنیکا" چاپ کراوە و باس لە چۆنیەتیی ئاگرکەوتنەوەکە و ڕۆژە ناخۆشەکانی دوای ڕووداوەکە و هەروەها گلەیی و گازندەی بنەماڵەکانیان لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەکات.

 

لە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی قوتابخانەی "شیناوێ" لە پیرانشار ئاگری گرت و لە ئاکامدا ٢ کچ گیانیان لەدەست دا و چەندین کچی دیکەش بەشیکی زۆری جەستەیان لە ئاگردا سووتا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە