پەیامی کورد ... بارهەڵگرە نەوتییەکانی حەشدی شەعبی و باڵێکی ناو یەکیتی نیشتیمانی ژیانیان لە خەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵ کردووە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئێوارەی دۆینێ ٦ی ٦ی ٢٠١٩ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لە ڕێگەی نێوان سنە بۆ مەریوان وەرگەڕا و سوتەمەنییەکەی بە تەواوی ڕژایە ناو چۆمی نزیک گوندی نگڵ کە یەکێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو ناوچەیەیە.
هەروەها لە لایەکی دیکە ئەو ڕووداوە بوو بە هۆی ترافیکێکی قورس لەو ناوچەیە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هیچ خزمەتگوزارییەکیشی بۆ نەکراوە .
پیس بوونی ژینگە و سووتانی دار و بەردی کوردستان بە هەموو شێوەیەک بوەتە دیاردە و ئەمە بە ڕاستی مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستانیش کە بە داخەوە باڵێکی یەکیتی نیشتیمانیش دەستێکی تێدا هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە