پەیامی کورد ... ئیسرائیل هۆکاری بۆمباران کردنی چەند ڕۆژی ڕابردووی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران ئاشکرا دەکات .
بە پێی هەوالی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " نیووز ساندیکت " کە بە زمانی عیبری یە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : کە سنووری ئاسمانی عێراق لە بن کۆنترۆڵ و لە دەستی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا دایە و بۆمبارانی ئاسمانی حەشدی شەعبی و گرووپێک لە سوپای پاسداران لە سەلاحەددین هەڵگری پەیامێکی زۆر گرینگ بوو .
هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە لە بەردەوامیدا نووسی " بە پێی زانیاری دەزگاکانی سیخوڕی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئیسرائیل ڕژیمی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا دەستی کردووە بە پێکهێنانی گرووپگەلی شوڕشگیڕی و مۆقاوەمە ی عێراقی هەروەها بە هێنانی مووشەک گەلی بالستیکی کۆنترۆڵ کراو کە لە نێوانیان مووشەک گەلی لە جۆری زلزال ، فاتێحی ١١٠ ، مووشەکگەلی زۆلفەقار بە برەوی ٧٠٠ کیلۆمەتر بوونی هەبوو ، ئەمە بەم مانایەیە کە ئەم مووشەکانە لە ئەگەری هاوێشتن دا لە ناو خاکی عێراقدا دەتوانێ " ڕیاز و ئیسرائیل " بکاتە ئامانج .
هەروەها لە درێژەی نووسراوی ئەم ڕۆژنامە ئیسرائیلییە هاتووە : پەیامی ئەم هێرشە زۆر ڕوون و بەرچاو بوو ، کەسان و سەرچاوەگەلێک لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە کە توانایەکی زۆر بەرزی سەربازیان هەیە و ئەمە قەبووڵ ناکەن کە مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران لە عێراق بوونیان هەبێت ، مووشەک گەلێ کە ئەمنییەتی ئیسرائیل ، عەرەبستان بخاتە مەترسییەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە