پەیامی کورد ... پارتی دیمۆكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی (له‌شكری رۆژ)ی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان له لیبیا، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك سایت و میدیای كوردی له هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وادا بۆ له‌كه‌داركردنی پارتی و له‌شكری قاره‌مانی ڕۆژ به‌كاریده‌هێنن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
له‌باره‌ی گرتنی كه‌سێكی مورته‌زه‌قه له لیبیا، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ژماره‌یه‌ك سایت و میدیای كوردی له هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وادا بۆ له‌كه‌داركردنی پارتی و له‌شكری قاره‌مانی ڕۆژ به‌كاری ده‌هێنن، به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی له لیبیا گیراوه و به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ناسنامه‌ی بۆ داتاشراوه، دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌شكری ڕۆژه‌وه نییه و هه‌رگیز ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك خوله‌كیش پێشمه‌رگه نه‌بووه.
دووه‌م: ئه‌و شه‌ڕ و كاولكارییه‌ی له لیبیا ڕووده‌دات، ده‌رهاویشته‌ی ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه و هیچ په‌یوه‌ندی به ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه. شووره‌ییه كه بۆ له‌كه‌داركردنی ناوی پێشمه‌رگه و پارتی په‌نا بۆ شتێك ببردرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كورده‌وه نییه. ئه‌وه خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ئیفلاسی سیاسی و ئه‌خلاقی و فكرییه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر گریمان پڕوپاگه‌نده‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه ڕاست بووایه و پێشمه‌رگه بووبێت (كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه)، ئه‌وه هه‌موو لایه‌ك زۆر باش ده‌زانن كه له مێژووی شۆڕشه‌كانی كورد ڕووی داوه كه‌سانێك له‌ناو شۆڕش بوونه به‌ڵام ناپاكییان كردووه و له ڕیزی شۆڕش و پێشمه‌رگه چوونه‌ته ڕیزی دوژمن.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پێناو پاره بووه‌ته مورته‌زه‌قه له لیبیا كارێكی نه‌شیاوی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناپاكییه‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ناپاكیی فرۆشتنی خاك و خه‌ڵك كه هه‌ندێ تاقم و لایه‌ن له‌سه‌ری ڕاهاتوون و ده‌یانه‌وێ به گه‌وره‌كردنی بابه‌تی مورته‌زه‌قه‌كه‌ی لیبیا په‌رێزی خۆیان خاوێن بكه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته و له‌كه‌داركردنی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك بێ بۆ ئه‌وه‌ی تاوان و ناپاكییه‌كانی ئه‌و لایه‌ن و تاقمه دابپۆشرێت، ئه‌وه با هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بن به‌م ژاوه‌ژاو و ناهه‌قی و چه‌واشه‌كارییه تاوان و ناپاكییه‌كان هه‌رگیز بزر نابن و فه‌رامۆشیش ناكرێن.
شه‌شه‌م: له‌شكری قاره‌مانی ڕۆژ به ده‌یان شه‌هیدی له شه‌ڕی تیرۆیستان داوه. قاره‌مانانه به‌رگری له خاكی كوردستان كردووه. ئه‌و كاته‌ی كه قاره‌مانانی له‌شكری ڕۆژ به‌شداربوون له تێكشكاندنی دوژمن له پردێ و سحێلا، خه‌ڵكی تر خاكیان ده‌فرشت و مورته‌زقه‌ی دوژمن بوون.
حه‌وته‌م: ڕاستییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا ده‌بن و وه‌ك هه‌میشه‌ش ڕووڕه‌شی بۆ چه‌واشه‌كاران ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
15ـی 4ـی 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە