زاخارۆڤا : تەنانەت خەیاڵی تێکهەڵچوونی لەناکاوی ئێران و عەرەبستان زۆر ترسناکە

زاخارۆڤا : تەنانەت خەیاڵی تێکهەڵچوونی لەناکاوی ئێران و عەرەبستان زۆر ترسناکە

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، تەنانەت خەیاڵی تێکهەڵچوونی لەناکاوی ئێران و عەرەبستان لە کەنداوی فارسی زۆر بە ترسناک ناو برد .

بە گوێرەی هەواڵەکان ، " ماریا زاخارۆڤا " ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ووڵامی پرسیارێک سەبارەت بە تێکهەڵچوونی لەناکاوی سەربازی لە نێوان عەرەبستانی سعوودی و ئێران لە کەنداوی فارس ، ووتی : تەنانەت خەیاڵی تێکهەڵچوونی لەناکاوی ئێران و عەرەبستان زۆر ترسناکە.

هەروەها ڕایگەیاند : تەنانەت بیر لە شەڕی نێوان ئێران و عەرەبستان ترسناکە چ بگات بەو ڕادەیەی کە ببێتە ڕاستی .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە