کوژرانی فەرماندەیەکی تاڵیبان بە دەستی هێزەکانی ئەفغانستان

کوژرانی فەرماندەیەکی تاڵیبان بە دەستی هێزەکانی ئەفغانستان

پەیامی کورد ... کوژرانی فەرماندەیەکی تاڵیبان بە دەستی هێزەکانی ئەفغانستان

 

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەشرینی یەکەم ئاشکرای کردووە لە هێرشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەدا "ئەوەڵ خان" فەرماندەیەکی باڵای تاڵیبان کوژراوە.

 

میدیاکانی ئەفغانستان بە پشتبەستن بە زانیاریی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی١٠ی٢٠٢٠ ئەوەڵ خان، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گرووپی تاڵیبان کە بەنیاز بووە لەڕێگەی ویلایەتی "وەردەک"ەوە بەرەو ناوچی "پغمان"ی کابول بڕوات، لەگەڵ دوو کەس لە پاسەوانەکانی لەلایەن هێزە هاوبەشە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

 

کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی گرووپی تاڵیبان لە کاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نوێنەرانی حکوومەتی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان لە قەتەر بە نێوبژیوانیی ئەمریکا و قەتەر، بۆ سەقامگیریی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، چەندین دانیشتنیان پێکەوە هەبووە و لە یەک مانگی ڕابردوودا کۆمەڵێک بەندکراوی یەکتریان ئازاد کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە